ورده‌كارییه‌كانى شه‌هید بوونى 5 كارمه‌ندى ئه‌منى له‌دیاله‌ خرایه‌ڕوو

الاثنين 16 كانون أول 2019 - 12:11

ورده‌كارییه‌كانى شه‌هید بوونى 5 كارمه‌ندى ئه‌منى له‌دیاله‌ خرایه‌ڕوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ورده‌كارییه‌كانى شه‌هید بوونى 5 كارمه‌ندى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وبرینداربوونى چه‌ند كارمه‌ندێكى تر له‌پارێزگاى دیاله‌ خسته‌ڕوو.
 
شانه‌كه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"تیرۆرستانى داعش دوێنى یه‌كشه‌ممه‌هێرشیانکردوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق کە ژمارەیەک تانکی فیرقەی پێنجی تێدابوە لە گوندى نه‌وفه‌ل له‌ قەزای میقدادیەى پارێزگاى دیاڵه‌ كه‌بۆته‌ هۆى شه‌هید بوونى دوو جه‌نگاوه‌ر وبرینداربوونى دوو كارمه‌ندى دیكه‌".
 
وتیشى"تیرۆرستان داعش بەشێوەیەکی راستەوخۆ تەقەیان لە هێزێكى سه‌ر به‌فه‌وجى دووه‌مى لیوا بیستى پیاده‌یی سه‌ر به‌فیرقه‌ى پێنجیش كردووه‌ له‌ناوچه‌ى ندا له‌قه‌زاى به‌لدروز كه‌بۆته‌ هۆى شه‌هید بوونى 3جه‌نگاوه‌ر وبرێنداربوونى ئه‌فسه‌رێك و3جه‌نگاوه‌رى دیكه‌"