په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح:هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیران به‌سازان ده‌بێت

الاثنين 16 كانون أول 2019 - 11:55

په‌رله‌مانتارێكى فه‌تح:هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیران به‌سازان ده‌بێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پابه‌نده‌ به‌ناولێنانى گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ له‌ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا كه‌ له‌و قه‌واره‌یه‌ كه‌سایه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران كاندید ده‌كرێت،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران به‌سازان ده‌بێت.
عه‌باس زاملى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌لێدوانێكى بۆ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پابه‌نده‌ به‌گه‌ڵاڵه‌كردنى گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ كه‌له‌یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌م خووله‌ى په‌رله‌مان دیاریكرا وعادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشراوى كاندید كرد.
وتیشى"واده‌ى ده‌ستوورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وسه‌رۆك كۆمار پابه‌ند ده‌كات چونكه‌ ته‌نها سێ رۆژ ماوه‌ بۆ راسپاردنى كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران".
ئاماژه‌یشى دا "له‌كاتى ناولێنانى گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ له‌دوو رۆژى داهاتوودا ئه‌وه‌ ناوێك بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كرێت ،روونیشیكرده‌وه‌"ناولێنانى پاڵێوراوێك بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران به‌سازان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان تر ده‌بێت وگه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌ تاكه‌ لایه‌نانه‌ نابێت له‌په‌سه‌ندكردنى پاڵێوراوه‌كه‌".