حه‌دیسى بۆاه‌ع:دوو ده‌سه‌ڵات هه‌ن حكومه‌ت ناتوانێت ئه‌نجامیان بدات

الأحد 15 كانون أول 2019 - 21:23

حه‌دیسى بۆاه‌ع:دوو ده‌سه‌ڵات هه‌ن حكومه‌ت ناتوانێت ئه‌نجامیان بدات

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
سه‌عه‌د حه‌دیسى وته‌بێژى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران به‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،حكومه‌تى ئێستا كارى رۆژانه‌ به‌رێده‌كات،تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى نوێ پێكده‌هێنرێت ومتمانه‌ى په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
حه‌دیسى رایگه‌یاند:حكومه‌ت له‌ئێستادا حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى رۆژانه‌یه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌سه‌ند كردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا وئه‌ركه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ به‌رێوه‌ده‌بات ،تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى نوێ پێكده‌هێنرێت وله‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ به‌ئه‌ركى ده‌ستوورى خۆى هه‌ستێت له‌برى حكومه‌تى ئێستا".
حه‌دیسى روونیشیكرده‌وه‌ "ره‌وانه‌كردنى پرۆژه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وسازكردنى رێككه‌وتننامه‌ وپه‌یماننامه‌كان ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ن كه‌ حكومه‌ت ناتوانێت ئه‌نجامیان بدات هه‌ر له‌سه‌ره‌تا بوونى به‌حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى رۆژانه‌".
شایه‌نى باسه‌ ،به‌رهه‌م ساڵح ،سه‌رۆك كۆمار ،نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد وداواى كرد گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى دیارى بكات بۆ ڕاسپاردنى سه‌رۆك وه‌زیران.
له‌نوسراوه‌كه‌ى ساڵح هاتووه‌ كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)هاتووه‌"عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مان كرد كه‌لاى خۆیه‌وه‌ په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد ،ئه‌م رێكاره‌یش واپێویست ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماددوه‌ 76/یه‌كه‌م:سه‌رۆك كۆمار له‌ماوه‌ى پانزه‌ رۆژ پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى نوێنه‌رایه‌تى له‌ رووى ژماره‌وه‌ راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و،به‌مه‌به‌ستى راسپاردنى پاڵێوراوێكى نوێ بۆ پێكهینانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،داواتان لێ ده‌كه‌ین گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌رووى ژماره‌وه‌ دیارى بكه‌ن له‌دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تۆماركراوه‌ ".
ئه‌وه‌یشى وت"نوسراوى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رۆژى  4/12/2019" گه‌یشته‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار.