كه‌عبى:گۆڕانكارییه‌كانى لایه‌نى به‌رێوه‌بردنى به‌غدا كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان

الأحد 15 كانون أول 2019 - 17:12

 كه‌عبى:گۆڕانكارییه‌كانى لایه‌نى به‌رێوه‌بردنى به‌غدا كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،په‌ككه‌وتنى زۆربه‌ى پرۆژه‌ گرنگه‌كان كه‌خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى هاوڵاتیان له‌به‌غدا ده‌كه‌ن ،بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ زۆرانه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌نى باڵاى به‌رێوه‌بردنى پارێزگاكه‌ روویدا له‌ئه‌نجامى ململانێ حیزبى وپشكپشكێنه‌ى سیاسى.
به‌پێ نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئه‌م وتانه‌ له‌میان پێشوازیكردنى له‌محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگارى به‌غدا وكارمه‌ندى پێشكه‌وتووى پارێزگاكه‌ له‌نوسینگه‌ى خۆى وبه‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر فراكسیۆنى به‌غداى نوێنه‌رایه‌تى.
كه‌عبى ڕایشیگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى په‌ككه‌وتوو هه‌ن له‌به‌غدا پایته‌خت ده‌بێت رۆڵه‌كان چڕبكرێته‌وه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنى ودابین كردنى دارایی پێویست له‌رێگاى بوودجه‌ى دارایی ئه‌مساڵ وساڵى داهاتوو بۆ مسۆگه‌ركردنى به‌رده‌وامى ئه‌م پرۆژانه‌".
 
روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌م پرۆژانه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ به‌غداى پایته‌خت دابین ده‌كات كه‌ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى 8ملیۆن كه‌سه‌"،ئاماژه‌یشى دا "ئه‌و گۆرانكارییه‌ زۆرانه‌ى له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا له‌لایه‌نى باڵاى به‌رێوه‌بردنى پارێزگاكه‌ وبه‌هۆكارى سیاسی وایكردووه‌ بایه‌خى زۆر به‌هاوڵاتى به‌غدادى نه‌درێت".
دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ " زۆر جار داواى كردووه‌ به‌پێویستى سه‌قامگیربوونى حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان ودوورخستنه‌وه‌یان له‌ململانێ سیاسى پارته‌كان چۆنكه‌ شادمارى خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ هاوڵاتى عێراقى".