چوار داواكراو له‌سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركران

الأحد 15 كانون أول 2019 - 17:16

 چوار داواكراو له‌سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركران

 

 
 سه‌ڵاحه‌ددین -اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،چوار داواكراوى ده‌ستگیركرد به‌پێ مادده‌ى (4)ى تیرۆر له‌تكریت وزلوعیه‌ .
قه‌ندیل خه‌لیل محه‌مه‌د جبورى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى سه‌ڵاحه‌ددین به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند"به‌هاوكارى پۆلیسى فریاكه‌وتنى سه‌ڵاحه‌ددین هه‌واڵگیرى وه‌زاره‌تى ناخۆ وده‌زگاى دژه‌ تیرۆر توانیان چوار داواكراو له‌تكریت وزلوعیه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن".
 
وتیشى"هه‌واڵگیرى ناوخۆ وهێزه‌كانى ئاسایشى ناخۆیی توانیان گومانلێكراوێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌په‌یوه‌ندى به‌تیرۆرستانى داعش هه‌بووه‌ له‌ناوچه‌ى جه‌زیره‌ له‌رۆژئاواى تكریت،وهه‌موویان ڕاده‌ستى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ ئه‌وه‌ى سزاى خۆیان وه‌ربگرن".