به‌به‌شدارى عێراق كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ عومان ده‌ستیپێكرد

الأحد 15 كانون أول 2019 - 15:29

به‌به‌شدارى عێراق كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ عومان ده‌ستیپێكرد

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
له‌عومانى پایته‌ختى ئه‌رده‌ن، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ (39) هه‌مین خولى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى عه‌ره‌ب به‌ به‌شدارى عێراق ده‌ستى پێكرد.
 
وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یند:" شاندى عێراق به‌نوێنه‌رایه‌تى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌شدارى كرد له‌ كۆبونه‌وه‌كانى خوله‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى گه‌وره‌ به‌رپرسان".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد " وتوێژ له‌باره‌ى برگه‌كانى كارنامه‌ى خوله‌كه‌ و پرۆژه‌ بریاره‌ تایبه‌ته‌كان كراوه‌ كه‌ له‌ ده‌ بڕگه‌ پێك هاتووه‌ تایبه‌ته‌ به‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ تواناكانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌یه‌ له‌ خولى (31) له‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌ سه‌ر ئاستى لوتكه‌ى (2020) بۆ چاودێرى كردنى ره‌هه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى وپلانى په‌ره‌سه‌ندنى به‌رده‌وامى (2030) ، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ چه‌ندین بریار وتوێژى له‌سه‌ر كرا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌هێشتنى هه‌ژارى و مافى خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان ، و پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ندام ، هه‌روه‌ها داواكارى فه‌له‌ستین وتوێژى له‌باره‌وه‌ كرا به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى سه‌نته‌رى عه‌ره‌بى بۆ به‌هێزكردنى خوێندنى ئابورى".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد " وتوێژ كراوه‌ له‌ باره‌ى هه‌موارى چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى له‌ (39) هه‌مین خولى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشكه‌ش بكرێت".