فه‌تح ده‌رئه‌نجامه‌كانى فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

الأحد 15 كانون أول 2019 - 11:29

 فه‌تح ده‌رئه‌نجامه‌كانى فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خاته‌ڕوو

 بەغدا-اەع

 
فراکسیۆنە سیاسییەکان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانیان سازكرد له‌باره‌ى یاساى نوێ هه‌ڵبژاردنه‌كان .
 
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)راگه‌یاند:كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه‌ وپێشبینیش ده‌كرێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان ساز بكرێت له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
 
ئه‌سه‌دى روونیشیكرده‌وه‌"زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كان رێككه‌وتوون له‌باره‌ى به‌رزترین رێژه‌ى ده‌نگ ئه‌گه‌ر هاتوو ناكۆكى هه‌بوو له‌باره‌ى پرسى پارێزگاكان وه‌كو یه‌ك بازنه‌یی یان فره‌ بازنه‌یی".
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بریارى دواخستنى دانیشتنى تایبه‌تى دا له‌باره‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاتێكى نادیار ،له‌پیناو پێدانى مۆڵه‌ت به‌لیژنه‌ى یاسایی بۆ سازكردنى كۆبوونه‌وه‌كانى تا مشت ومڕه‌كان له‌سه‌ر مادده‌ى(15)ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران یه‌كلا بكاته‌وه‌ به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان.