فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ڕاگرتنى گه‌شتى ئاسمانى بۆ ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاند

الأحد 15 كانون أول 2019 - 10:49

 فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ڕاگرتنى گه‌شتى ئاسمانى بۆ ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاند

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
به‌ریوبه‌رایه‌تى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕاگرتنى گه‌شتى ئاسمانى بۆ ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاند به‌هۆى خراپى كه‌ش و هه‌وا.
 
به‌ریوبه‌رایه‌تى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" به‌ هۆى خراپى كه‌ش و هه‌وا و زۆرى ته‌م ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوونى مه‌وداى بینین ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ، سه‌ر له‌به‌یانى واده‌ى بینین سفر بووه‌ گه‌شته‌كان دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ باش بوونى كه‌ش و هه‌وا گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان ئاسایى  ده‌بێته‌وه‌".