ده‌ستپاكى:فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى ڕاگرى پێشووى كۆلیژى مافه‌كانى زانكۆى موسڵ ده‌ركراوه‌

الأحد 15 كانون أول 2019 - 09:56

ده‌ستپاكى:فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى ڕاگرى پێشووى كۆلیژى مافه‌كانى زانكۆى موسڵ ده‌ركراوه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى ڕاگرى  پێشووى كۆلیژى مافه‌كان له‌زانكۆى موسڵ ده‌ركراوه‌.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى دادوه‌رى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى له‌نه‌ینه‌وا فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى تاوانبار ده‌ركردووه‌ به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)له‌یاساى سزادان ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رپێچى له‌رێنماییه‌كان كردووه‌ ودزه‌ى به‌پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندنى باڵا كردووه‌".
 
شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌پێنجى ئه‌م فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى تاوانبار ده‌ركرد به‌پَى بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)ى یاساى سزادان ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى تێپه‌راندووه‌ وهه‌ڵه‌ى ئیدارى ئه‌نجام داوه‌ له‌كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌ى".