عه‌بدولمه‌هدى:دانانى ناوى سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان له‌لیستى سزاكان سه‌ركۆنه‌ وڕه‌تكرده‌وه‌

الأحد 15 كانون أول 2019 - 09:25

عه‌بدولمه‌هدى:دانانى ناوى سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان له‌لیستى سزاكان سه‌ركۆنه‌ وڕه‌تكرده‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ دانانى ناوى سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان له‌لیستى سزاكان سه‌ركۆنه‌ وڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.
عه‌بدولمه‌هدى له‌تویتێكى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر كه‌(اه‌ع)چاودێرى كرد سه‌ركۆنه‌ وڕه‌تكردنه‌وه‌ى خۆى ده‌ڕبرى له‌باره‌ى دانانى ناوى سه‌ركرده‌ وكه‌سایه‌تییه‌ عێراقیه‌ ناوداره‌كان كه‌خاوه‌ن مێژوون ورۆڵى سیاسیان هه‌بوو له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وى داعش له‌لیستى سزاكان"
وتیشى "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوكایه‌تى كردن له‌ئاڵا ووێنه‌ى سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌په‌یوه‌ندى ورێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانى عێراقى سه‌ركۆنه‌ وره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوكایه‌تى كردنى خۆپیشانده‌ران به‌ناوى ووێنه‌ى كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌ ناسراوه‌كان"،روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ زیان به‌عێراق وگه‌له‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت".
 
ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند"ئه‌م كرده‌وانه‌ هانى ڕق وكینه‌ وتوندوتێژى ده‌دات وناوى عێراق خراپ ده‌كات ولاپه‌ڕه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كات وبه‌ره‌و ئاقار وئه‌نجامى مه‌ترسیدار ده‌چێت وزیانى بۆ هه‌مووان هه‌یه‌ وبه‌ئاسانى كۆنترۆڵ ناكرێت".