دۆزینه‌وه‌ى گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕینى شه‌عبانیه‌ له‌باكوورى نه‌جه‌ف

السبت 14 كانون أول 2019 - 18:27

دۆزینه‌وه‌ى گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕینى  شه‌عبانیه‌ له‌باكوورى نه‌جه‌ف

 

 
 
نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
 
تیمه‌كانى پشكنینى سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گۆڕێكى نوێ به‌كۆمه‌ڵیان له‌باكوورى پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز دۆزییه‌وه‌ كه‌ روفاتى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕینى شه‌عبانیه‌ى ساڵى 1991ى له‌خۆگرتووه‌.
 
عه‌لى موبه‌رقه‌ع به‌رێوبه‌رى ده‌زگاى شه‌هیدان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له‌پێگه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ باكوورى نه‌جه‌ف دۆزراوه‌ته‌وه‌ ،كه‌رژێمى له‌ناوچوو بۆ له‌سێداره‌دانى گه‌نجان به‌كاریهێناوه‌ ،وقووربانییه‌كانیشى شه‌هیدانى ڕاپه‌ڕینى شه‌عبانییه‌یه‌ ،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ته‌مه‌نى روفاته‌كان نێوان (25-30) ساڵه‌".
 
لاى خۆیه‌وه‌،زیا كه‌ریم به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ڕایگه‌یاند "پرۆسه‌كانى گه‌ڕان وپشكنین ده‌ستیپێكرد له‌م گۆڕه‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ نزیك دووڕیانى كفل له‌سه‌ر رێگاى نه‌جه‌ف كه‌ربه‌لا ،وگه‌ڕانیش به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌گه‌رى دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى ترى نزیك له‌م شوێنه‌".
 
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ نوێنه‌رى لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كاروبارى بێسه‌روشوێنان وسه‌رۆكى به‌رنامه‌ى عێراق راسا،دووپاتیكرده‌وه‌ "لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌هه‌ماهه‌نگى وهاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى شه‌هیدان كارده‌كات له‌دۆسییه‌ى گه‌ڕان به‌دواى بێسه‌روشوێن وونبووه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفات ومافه‌كانیان"،ئاماژه‌یشى دا "هه‌وڵى چڕ هه‌یه‌ بۆ زانینى چاره‌نووسى بێسه‌روشوێنه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى خانه‌واده‌یان له‌هه‌ر پێكهاته‌ وڕگه‌ز وتایفه‌ بن به‌پێ یاساى مافى مرۆڤ".
 
لاى خۆیه‌وه‌ لوئه‌ى یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌فى پیرۆز داواى له‌ده‌زگاى شه‌هیدان كرد،شوێنى تاوانه‌كه‌ بكاته‌ دیمانه‌یه‌كى شه‌هیدانى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان ،بۆ زێندووكردنه‌وه‌ى قوربانییه‌كانیان وده‌رخستنى تاوانه‌كانى رژێمى له‌ناوچوو بۆ هه‌موو جیهان".