عادل لامى:هیچ ئاسته‌نگییه‌ك نییه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى سیسته‌مى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن

السبت 14 كانون أول 2019 - 16:07

عادل لامى:هیچ ئاسته‌نگییه‌ك نییه‌ له‌جێ به‌جێ كردنى سیسته‌مى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن

 به‌غدا-اه‌ع

عادل لامى شاره‌زا له‌كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دووپایكرده‌وه‌ هیچ ئاسته‌نگییه‌ك نییه‌ به‌رامبه‌ر جێ به‌جێ كردنى سیسته‌مى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ودابه‌شكردنیان له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاكان ئاسان وپێویستى به‌كاتێكى كه‌م هه‌یه‌.
لامى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ى(اه‌ع)راگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌سیسته‌مى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن هیچ ئاسته‌نگییه‌كى نییه‌ وده‌توانرێت جێ به‌جێ بكرێت به‌سه‌ر قه‌زا وبنه‌كانى ده‌نگدان كه‌له‌هه‌مان نه‌خشه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ وله‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان جێ به‌جێ ده‌كرێت ،روونیشیكرده‌وه‌ "جیاوازى هه‌یه‌ نێوان قه‌زاكان له‌رووى ژماره‌ى دانیشتوانه‌ كه‌رێژه‌ى كورسییه‌كانى هه‌ر قه‌زایه‌ك دیاری ده‌كات".
 
لامى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو "له‌حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر قه‌زاكه‌ دانیشتوانه‌كه‌ى له‌100هه‌زار كه‌متر بوو ده‌توانرێت دوو قه‌زا به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌كه‌ ته‌واو بكرێت ویه‌ك پاڵێوراو تیایدا كاندید بكرێـت،كه‌چى ئه‌و قه‌زایانه‌ى ژماره‌یان له‌سه‌رووى 100هه‌زار كه‌سه‌ یان 200هه‌زار ئه‌وه‌ به‌پێ ژماره‌ى هاوڵاتیان ئه‌و قه‌زایه‌ كاندید ده‌كرێن".
ئاماژه‌یشى دا "گرفته‌كه‌ له‌ئێستادا له‌یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه‌ به‌ڵكو له‌یاساى كۆمسیۆنه‌ چونكه‌ سه‌ركرده‌ مامناوه‌نده‌كانى دوورخستۆته‌وه‌ كه‌خاوه‌ن شاره‌زایین وده‌توانن پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێوه‌ببه‌ن وله‌ئێستاشدا پێویستیمان به‌وه‌یه‌ كارمه‌ندى نوێ دابمه‌زرێنن وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مه‌شقیان پێ بكه‌ین وئه‌م هه‌نگاوه‌یش پێویستى به‌كاته‌".