ھاتوچۆ:قەڕەباڵغی ھاتوچۆ لەھەندێ ناوچەکانی بەغدا بەھۆی دابڕان وکارەکانی چاکسازییە

السبت 14 كانون أول 2019 - 12:14

ھاتوچۆ:قەڕەباڵغی ھاتوچۆ لەھەندێ ناوچەکانی بەغدا بەھۆی دابڕان وکارەکانی چاکسازییە

 به‌غداد-اه‌ع

 
به‌ریوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ قەڕەباڵغی ھاتوچۆ لەھەندێ ناوچەکانی بەغدا بەھۆی دابڕان وکارەکانی چاکسازییە.
 
عه‌مید عه‌مار وه‌لید وته‌بێژى به‌ریوبه‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" قەڕەباڵغی ھاتوچۆ لەھەندێ ناوچەکانی بەغدا بەھۆی دابڕان وکارەکانی چاکسازییە كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌ى به‌غداده‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " جوڵه‌ى بازرگانى له‌ بازارى شورجه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ برینى رێگاكان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نزیك ئه‌م بازاره‌ بازرگانیه‌ بووه‌ هۆى دروست بونى قه‌ره‌باڵه‌غیه‌كى زۆر له‌ گۆره‌پانى خوله‌فا و گۆره‌پانه‌كانى ده‌وروبه‌رى ، به‌هۆى برینى پردى یاریگاى شه‌عب هه‌موو روژانى هه‌ینى وشه‌ممه‌ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان ده‌بێت به‌سه‌ر پردى شه‌قامى روبه‌یعى بچن ، ئه‌مه‌ش قه‌ره‌باڵه‌غیه‌كى ئێجگار زۆر دروست ده‌بێت ، سه‌ربارى بوونى چاكسازى له‌ ئه‌نده‌رپاسى شه‌عب ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كان به‌ ئاراسته‌ى خێراى محه‌مه‌د قاسم بچن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵه‌غى".
 
عه‌مار جه‌ختى كرده‌وه‌ "له‌ به‌ره‌ى كه‌رخ هیچ قه‌ره‌باڵه‌غیه‌ك نیه‌ و سه‌رجه‌م رێگاكان كراونه‌ته‌وه‌ به‌رووى ئۆتومبێله‌كان".