دۆزینه‌وه‌ى ئه‌بو هۆلێكى تر

السبت 14 كانون أول 2019 - 15:35

دۆزینه‌وه‌ى ئه‌بو هۆلێكى تر

 متابعه‌- واع

 
ده‌سته‌ى شوێنه‌وارى میسرى  په‌یكه‌رێكى شاهانه‌ى بچوكى له‌ له‌ شێوه‌ى "ئه‌بو هۆل" دۆزیه‌وه‌ له‌ پارێزگاى منیا.
 
جه‌مال سمستاوى به‌رێوبه‌رى گشتى شوێنه‌وارى میسرى ناوه‌راست ، رونى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ له‌ به‌ردى جێرى دروستكراوه‌ و به‌رزیه‌كه‌ى 35سم ، و پانیه‌كه‌ى (55 سم)ه‌ ، به‌ روونى وجوانى شێوه‌ى دیاره‌. 
 
ده‌سته‌كه‌ چه‌ندین پارچه‌ى شوێنه‌وارى دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سیرامیكى شین دروست كراوه‌ و هه‌ندێك قاپ و قاچاخى گلكارى به‌ شێوازى جیاجیا دۆزراوه‌ته‌وه‌"
 
له‌ ئێستادا گه‌ران و به‌دواداچون به‌رده‌وامه‌ بۆ زانینی هۆكارى بوونى ئه‌م په‌یكه‌ره‌ له‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو گۆرستانێكى گه‌وره‌ بۆ چه‌ند مۆمیایه‌ك  له‌ هه‌مان ناوچه‌ دۆزرایه‌وه‌ .