سەندیکای مامۆستایان سەرلەنوێ ھەڵپەساردنی بایکۆتکردنی دووپاتکردەوە وداوایەک ئاڕاستەی پەروەردە دەکات

السبت 14 كانون أول 2019 - 14:19

سەندیکای مامۆستایان سەرلەنوێ ھەڵپەساردنی بایکۆتکردنی دووپاتکردەوە وداوایەک ئاڕاستەی پەروەردە دەکات

 به‌غداد-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، سەندیکای مامۆستایان سەرلەنوێ ھەڵپەساردنی بایکۆتکردنی دووپاتکردەوە، هۆشدارى داله‌ قسه‌ كردن به‌ناوى سه‌ندیكاى مامۆستایانه‌وه‌.
 
عه‌باس سودانى به‌رپرسى سه‌ندیكى مامۆستایان به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى راگه‌یاند:" سه‌ندیكا له‌ حه‌وتى مانگى رابردوو سەرلەنوێ بریارى ھەڵپەساردنی بایکۆتکردنی دووپاتکردەوە ، داواى له‌ خوێندكاران كرد كه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ خوێندنگاكانیان ".
 
سودانى هۆشدارى دایه‌ پێگه‌كان كه‌ مه‌به‌ستیان ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه‌ له‌ وڵاتدا و به‌ناوى سه‌ندیكاى مامۆستایانه‌وه‌ نوسراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌سه‌ندیكاى مامۆستایانه‌وه‌ نیه‌، وله‌ئێستادا مامۆستایان و خوێندكاران پابه‌ندن به‌ ده‌وماى فه‌رمى خۆیانه‌وه‌، به‌ڵام خۆێندكارانى ناوه‌ندى و ئاماده‌یى پابه‌ند نین به‌ ده‌وامى فه‌رمى خۆیان مامۆستاش ناتوانێت ملكه‌چیان بكات بۆ ئاماده‌بوون".
 
داواشى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كرد كه‌ " ئاراسته‌ى خێزانى خوێندكاران بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى منداڵه‌كانیان بۆ خوێندنگاكان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵ به‌تایبه‌ت له‌و پارێزگایانه‌ى كه‌ خۆپیشاندانى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.