دادگا سزاى دوو ساڵ زیندانى بۆ عومه‌ر به‌شیر ده‌رده‌كات

السبت 14 كانون أول 2019 - 13:01

دادگا سزاى دوو ساڵ زیندانى بۆ عومه‌ر به‌شیر ده‌رده‌كات

 چاودێرى-اه‌ع

 
دادگای خەرتوم-ی پایتەختی سودان سزای دو ساڵ زیندانیکردنی بۆ عومەر بەشیر، سەرۆکی سودان دەرکرد و ماوەی زیندانییکردنەکەی لە چاکسازی گەوران بەسەر دەبات به‌هۆى گه‌وره‌یى ته‌مه‌نى.
 
ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی بەرایی دادگاییکردنی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارلادراوی سودان دەستیپێکرد، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی دوای ئەوەی حەوت ملیۆن یۆرۆ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە.
وا چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنەکانی دیکەی دادگایکردندا سزاکەی زیاد بکات بۆ 10 ساڵ زیندانیکردن، بەهۆی ئەوەی پارەی لە حکومەتی سعودیەی وەریگرتوە و بۆ مەبەستی تایبەت بەکاریهێناوە.
لە 19ی ئابی ئەمساڵ یەکەمین دانیشتنی دادگایکردنی بەشیر دەستیپێکرد، دواى دوو رۆژ له‌ واژۆ كردنى رێكه‌وتنامه‌یه‌كى مێژووى له‌ نێوان ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى و سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تیه‌كان ، به‌مه‌به‌ستى دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵات له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى راگوزه‌ر.
 
دواى روخانى به‌شیر گوازرایه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ى كۆبه‌ر كه‌ به‌ سه‌خترین به‌ندیخانه‌ داده‌نرێت له‌ خه‌رتوم.