دانیشتنی بەرایی دادگاییکردنی عومەر بەشیر دەستیپێکرد

السبت 14 كانون أول 2019 - 11:45

دانیشتنی بەرایی دادگاییکردنی عومەر بەشیر دەستیپێکرد

 چاودێرى-اه‌ع 

 
ئەمڕۆ شەممە دانیشتنە بەرایەکانی دادگایکردنی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارلابراوی سودن دەستیپێکردەوە، لە خەرتومی پایتەختی سودان، بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی.
 
بەشێک لە ئەندامانی حزبەکەی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەکارلابراوی سودان ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای وڵاتەکەیان لە خەرتومی پایتەخت بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دادگاوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لەپێش دەستپێکردنی دانیشتنی دادگا هەزاران لە لایەنگرانی بەشیر لە خەرتومی پایتەخت کۆبونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین.
 
لەبەرامبەردا هێزەکانی سودان لە بەردەم دادگاکە بڵاوبونەوە بۆ رێگیرکردن لە خۆپیشاندەران بۆ چونە ناو دادگاکە.
 
لە 19ی ئابی ئەمساڵ یەکەمین دانیشتنی دادگایکردنی بەشیر دەستیپێکرد، دواى دوو رۆژ له‌ واژۆ كردنى رێكه‌وتنامه‌یه‌كى مێژووى له‌ نێوان ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى و سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تیه‌كان ، به‌مه‌به‌ستى دابه‌ش كردنى ده‌سه‌ڵات له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌لاتى راگوزه‌ر.
 
دواى روخانى به‌شیر گوازرایه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ى كۆبه‌ر كه‌ به‌ سه‌خترین به‌ندیخانه‌ داده‌نرێت له‌ خه‌رتوم.