یاسایی نوێنه‌رایه‌تى بۆاه‌ع:سه‌رۆك كۆمار ڕه‌نگه‌ به‌ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ستێت

الجمعة 13 كانون أول 2019 - 23:04

 یاسایی نوێنه‌رایه‌تى بۆاه‌ع:سه‌رۆك كۆمار ڕه‌نگه‌ به‌ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ستێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
محه‌مه‌د غزى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ سبه‌ى له‌كاتى ته‌واو بوونى ماوه‌ى ده‌ستوورى به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار پاڵێوراوێك راسپێردرێت بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ئه‌وه‌ وڵات به‌سیناریۆك ده‌چێت ئه‌ویش بریتییه‌ له‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار به‌ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵده‌ستێت.
 
غزى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌پێ یاساى ده‌ستوورى ،كاتێك سه‌رۆك كۆمار له‌ماوه‌ى 15رۆژ شكست ده‌هێنێت له‌ڕاسپاردنى پاڵێوراوێك بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ،ئه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ئه‌ركى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵده‌ستێت تا ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى نوێ دیارى ده‌كرێت"،باسى له‌وه‌یش كرد"ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ سبه‌ى سه‌رۆك كۆمار كه‌سایه‌تییه‌ك دیارى بكات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت وڕه‌نگه‌ شكستیش بهێنێت ،به‌ڵام ئامانج ئه‌وه‌یه‌ هیچ بۆشاییه‌كى ده‌ستوورى دروست نه‌بێت یان خاڵه‌كانى ده‌ستوور پێشێل بكرێت".
 
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وتى"ده‌نگى گه‌ل زۆر به‌رزبوو له‌روونكردنه‌وه‌ى خه‌سڵه‌ته‌كانى سه‌رۆك وزه‌یرانى داهاتوو".
 
شایه‌نى باسه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كرد له‌باره‌ى په‌سه‌ند كردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌له‌به‌روارى 11/29/ 2019،پێشكه‌ش كرابوو ،ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا كه‌ به‌"پشت به‌ستن به‌مادده‌ى(76)ى ده‌ستوور ،بفه‌رموون به‌ڕاسپاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا".