عه‌بدولمه‌جید ته‌بون وه‌ك سه‌رۆكى نوێى جه‌زائیر هه‌ڵبژێردرا

الجمعة 13 كانون أول 2019 - 14:14

عه‌بدولمه‌جید ته‌بون وه‌ك سه‌رۆكى نوێى جه‌زائیر هه‌ڵبژێردرا
 
چاودێرى-اه‌ع
 
ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له‌ جه‌زائیر، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ، رایگه‌یاند عه‌بدولمه‌جید ته‌بون سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ دواى به‌ ده‌ستهێنانى له‌ 58% ده‌نگه‌كان به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان.
 
محه‌مه‌د شه‌رفى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند ته‌بون زۆرترین ده‌نگى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ به‌ 58.15% مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌وه‌ش ته‌بون ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ 4 ملیۆن و945 هه‌زار و 15 ده‌نگ بووه‌.
 
ئه‌م ژمارانه‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌ بۆ ته‌بون.