ناوخۆ بۆ اه‌ع : لێكۆلێینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌باره‌ى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌

الجمعة 13 كانون أول 2019 - 14:35

ناوخۆ بۆ اه‌ع : لێكۆلێینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌باره‌ى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌

 به‌غداد-اه‌ع

 
عه‌مید خالد محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، ئه‌مڕۆ هه‌ینى جه‌ختى كرده‌وه‌ ، لێكۆلێینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌باره‌ى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌.
 
محه‌نا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند :"  لێكۆلێینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌باره‌ى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌:، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " تاوه‌كو ئێستا هیچ تاوانبارێك ده‌ستگیرنه‌كراوه‌ و كه‌سیش راده‌ست نه‌كراوه‌ ، ولێكۆلێنه‌وه‌كان له‌و روداوه‌ به‌رده‌وامن".
 
جێى ئاماژه‌ پێكردنه‌ سه‌ید ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا له‌ وتارى هه‌ینى جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ى وه‌سبه‌ تاوانێكى قێزه‌ونه‌ وده‌بێت لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان بكه‌رانى ئه‌و تاوانه‌ سزا بدرێن.