نسییف:ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى له‌م كاته‌دا گونجاو نییه‌

الجمعة 13 كانون أول 2019 - 09:38

نسییف:ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى له‌م كاته‌دا گونجاو نییه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
عالییه‌ نسییف په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌نجامدانى هه‌مواكردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى له‌م كاته‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه‌،چونكه‌ ئه‌و ده‌ستانه‌ى ده‌ستووریان نووسى هه‌مان بیر وبۆچوونیان هه‌یه‌ .
نسییف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌نجامدانى هه‌مواكردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى له‌م كاته‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه‌،چونكه‌ ئه‌و ده‌ستانه‌ى ده‌ستووریان نووسى هه‌مان بیر وبۆچوونیان هه‌یه‌ وهه‌ر ئه‌مانه‌ له‌ڕابردوو پێكهێنران بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور ،ئه‌مه‌یش له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات نییه‌".
وتیشى "هه‌موو خاڵه‌كانى ده‌ستوور ده‌توانرێت له‌ئێستادا لێكدانه‌وه‌ى بۆ بكرێت"،روونیشیكرده‌وه‌ "له‌هه‌ر خاڵێكى پرسیار له‌دادگاى فیدراڵى ده‌كه‌ین وه‌كو بڵێت ته‌مومژاوییه‌ به‌هۆى ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌و خاڵانه‌".
باسى له‌وه‌ كرد "ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كى سیاسییمان هه‌بێت جۆره‌ سه‌قامگیرییه‌كى هه‌بێت ئه‌و ده‌توانین له‌و سه‌رده‌مه‌یان ده‌ستوور بنووسرێته‌وه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ى مادده‌ى 142ى ده‌ستوور پێكهێنرا كه‌باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سێ پارێزگاوه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ ئه‌و هه‌مواره‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ كه‌ واته‌ خۆیان ده‌زانن كه‌كاره‌كانیان ئه‌سته‌مه‌".
 
دووپاتیشیكرده‌وه‌ ده‌بێت داوا له‌دادگاى فیدراڵى بكرێـت بگه‌رێته‌وه‌ بۆ مادده‌ى 126ى ده‌ستوور بۆ ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌كان به‌پێ ئه‌م مادده‌یه‌ چونكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌كان به‌پێ راپرسى كه‌ناسراوه‌ به‌ڕاپرسى نیشتمانى وپێویست به‌ره‌تكردنه‌وه‌ وڕه‌زامه‌ندى هه‌مواركردنه‌وه‌كان ناكات وده‌توانرێت ئه‌و هه‌مواركردنه‌وانه‌ ئه‌نجام بدرێت وئه‌گه‌ر بڕیارى دادگا ده‌ربچێت به‌په‌ككخستنى مادده‌ى 124 وگه‌راندنه‌وه‌ بۆ مادده‌ى 126ى ده‌ستوور ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ بتوانرێت به‌ته‌نها چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌و هه‌نگاوه‌ من هیوادارم ئه‌و هه‌مواركردنه‌وانه‌ ڕه‌وانه‌ لایه‌نێكى تر دوور له‌سیاسه‌ت بكرێت.