جابرى :ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ئاڕاسته‌ى ده‌موچاوى نوێ ده‌چێت

الخميس 12 كانون أول 2019 - 00:10

 جابرى :ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ئاڕاسته‌ى ده‌موچاوى نوێ ده‌چێت

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ سه‌تار جابرى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كرد كه‌ پابه‌ند بن به‌ واده‌ ده‌ستوریه‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنى سه‌رۆك وه‌زیران.
جابرى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ى راگه‌یاند:" وتوێژه‌كان له‌ نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ، چه‌ندین ناو دیارى كراوه‌ ، به‌ڵام به‌ ئاشكرا ره‌تكرانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆ كاندید كردنى سیاسه‌تمه‌دارانى پێشوو".
 
ئاشكراشى كرد" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ئاراسته‌ى كه‌سایه‌تى نوێ هه‌نگاو ده‌نێت كه‌ خزمه‌تى حكومه‌تیان نه‌كردووه‌ ، و له‌ خوله‌كانى پێشووى په‌رله‌ماندا نه‌بوون ئه‌مه‌ش داواكارى جه‌ماوه‌ره‌".
 
ئه‌وه‌یشى وت"تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك دیاری نه‌كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ،پێشبینیش ده‌كرێت له‌رۆژانى داهاتوودا ناوى پاڵێوراوى پۆسته‌كه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت".
 
جبورى باسى له‌وه‌ كرد"فراكسیۆنه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كى له‌به‌ر ده‌ست نییه‌ جگه‌ له‌پابه‌ند بوون به‌ماوه‌ى ده‌ستوورى به‌تایبه‌ت دواى دووپاتكردنه‌وه‌ى مه‌رجعیه‌ت له‌م باره‌یه‌وه‌".
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیاریدا دانیشتنى تایبه‌ت به‌ده‌نگدانى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاتێكى نادیار دواخست بۆ پێدانى مۆڵه‌ت به‌ لیژنه‌ى یاسایی كۆبوونه‌وه‌كانى سازبكات تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى مشت ومڕه‌كانى مادده‌ى(15)یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان.