كه‌عبى جه‌خت له‌پێویستى كاراكردنى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ده‌كات

الخميس 12 كانون أول 2019 - 23:08

كه‌عبى جه‌خت له‌پێویستى كاراكردنى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ده‌كات

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان جه‌ختى له‌پێویستى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌به‌غدا وپارێزگاكان وپاراستنى سنوورى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ كرده‌وه‌.
 
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى كه‌عبى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ "كه‌عبى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى گه‌لى عێراق وفه‌رمانده‌یی سه‌رایا سه‌لام كردووه‌ ،به‌ شه‌هید بوونى ژماره‌یه‌ك جه‌نگاوه‌رى سه‌رایا سه‌لام به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه‌ له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا
 
 دووپاتیشیكرده‌وه‌ ده‌بێت ئه‌ركه‌كان نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌ى هێزه‌ دژى داعش یه‌كبخرێن بۆ نه‌هێشتنى هه‌ل وشكستپێهێنانى هه‌ڕه‌شه‌ تیرۆرستییه‌كان دژیان. 
 
كه‌عبى داواى له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد به‌وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پلانه‌كانى دوژمنانى عێراق بكه‌ن ،سه‌ر له‌نوێ دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌باره‌ى پێویستى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى له‌به‌غدا وپارێزگاكان وپاراستنى سنوورى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانى درواسێ