میكانزمێكى نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى زیاد له‌پێداویستییه‌كان

الخميس 12 كانون أول 2019 - 20:33

میكانزمێكى نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى زیاد له‌پێداویستییه‌كان

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تى نه‌وت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،په‌یڕه‌وكردنى میكانزمێكى نوێ بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى زیاد له‌پێداویستییه‌ نێوخۆییه‌كان بۆ زیادكردنى داهاتى دارایی خسته‌ڕوو
 
عه‌لا خزر یاسرى به‌رێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وت له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"كۆمپانییاكه‌ چوار گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وت وگواستنه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌،له‌پێناو گۆڕینى میكانزمى پێشووى به‌كارهێنراو بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت زیاد له‌پێداویستى نێوخۆیی".
 
روونیشیكرده‌وه‌"میكانزمى پێشووى به‌كارهێنراو بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت (له‌پاڵاوگه‌كان)هه‌نارده‌ ده‌كرد واته‌ كڕیار به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌پاڵاوگه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت،كه‌چى میكانزمى نوێ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان له‌سه‌رجه‌م پاڵاوگه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌ وڕه‌وانه‌ى عه‌مبارێكى زه‌به‌لاح له‌ده‌ریا ده‌كات،بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى جیهان بتوانن ركابه‌رى له‌سه‌ر كڕینى به‌رهه‌مى نه‌وتى بكه‌ن".