دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌ ده‌كات

الخميس 12 كانون أول 2019 - 18:42

دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌ ده‌كات

به‌غداد-اه‌ع

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ، جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌كات كه‌ ده‌ستیان هه‌بوو له‌ كوشتنى گه‌نجه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌ .
 
سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاچانسى هه‌واڵى ڕاگه‌یاندنى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌:" دادوه‌رى لێكۆڵه‌رى تایبه‌ت به‌ ئاسایشى نیشتمانى ده‌ستى كردوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسى كوشتنى گه‌نجه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى وه‌سبه‌".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ " فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌كرێت كه‌ ده‌ستیان هه‌بوو له‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌".
 
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ كه‌ لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند  :" ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌نى 17 ساڵ بووه‌ پێنج رۆژ پێش ئێستا داواى له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ كرد كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ماڵیان كۆببونه‌وه‌ به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ره‌تیانكرده‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ چۆڵ بكه‌ن و شه‌ڕ له‌نێوانیان رووى دا ".