وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى: چه‌ندین ئاسانكارى پێشكه‌ش كراوه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى

الخميس 12 كانون أول 2019 - 17:27

وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى: چه‌ندین ئاسانكارى پێشكه‌ش كراوه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى

 

 
به‌غداد-اه‌ع
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و كانزا جه‌ختى كرده‌وه‌ ، كه‌ چه‌ندین ئاسانكارى پێشكه‌ش كراوه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى
 
مرته‌زا سافى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و كانزا له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" وه‌زاره‌ت چه‌ندین گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجامداوه‌ به‌ مه‌به‌ستى بوژاندنه‌وه‌ى كارگه‌كان به‌پێى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان"، روونیشى كرده‌وه‌ " وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى هان داوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان به‌ ئامانجى په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى و پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى و له‌ئێستادا 50 گرێبه‌ستى وه‌به‌رهێنان ئیمزا كراوه‌".
 
سافى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " له‌ میان ئه‌م ساڵ چه‌ندین ده‌سكه‌وت به‌ده‌ست هێنراوه‌ ، ئه‌و پرۆژه‌ و كه‌یسانه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ به‌رنامه‌ حكومیه‌كه‌دا هاتووه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 61 پرۆژه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌ جێ به‌جێ كراوه‌".