خه‌ڵه‌ف ورده‌كارى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌ بۆ اه‌ع ئاشكرا ده‌كات

الخميس 12 كانون أول 2019 - 16:42

خه‌ڵه‌ف ورده‌كارى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌ بۆ اه‌ع ئاشكرا ده‌كات

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ورده‌كارى روداوه‌كه‌ى گۆره‌پانى وه‌سبه‌ و ئه‌و رێكارانه‌ى به‌رامبه‌ر تاوانبار ده‌گیرێته‌ به‌ر ئاشكرا ده‌كات.
 
خه‌ڵه‌ف له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) رایگه‌یاند :" ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌مه‌نى 17 ساڵ بووه‌ پێنج رۆژ پێش ئێستا داواى له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ كرد كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ماڵیان كۆببونه‌وه‌ به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ره‌تیانكرده‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ چۆڵ بكه‌ن و شه‌ڕ له‌نێوانیان رووى دا ".
 
وتیشى " دواتر چه‌ند كه‌سێكى به‌ مۆلوتوڤ خانووى ئه‌و كوڕه‌یان بورومان كرد ، بۆ به‌رگرى كردن له‌ خۆى ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ ده‌مانچه‌یه‌ك چه‌ند گوله‌یه‌كى ته‌قاند بۆ بڵاو پێكردنه‌وه‌ى ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ، دواتر په‌لاماریان دا وكشتیان و به‌ یه‌كێك له‌ ستونه‌كان هه‌ڵواسرا"، خه‌ڵه‌ف تیشى " چه‌ندین رێ و شوێن گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ زانینى ورده‌كارى ئه‌و روداوه‌ و راوه‌دۆنانى تاوانباران وله‌ ئێستادا ئه‌و كه‌یسه‌ راده‌ستى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌ و فه‌رمان به‌ پۆلیسى باب ئه‌لشێخ كراوه‌ به‌ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رووداوه‌ ، هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منیه‌كان زۆربه‌ى به‌ڵگه‌كانى له‌ به‌رده‌سته‌ له‌ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و روداوه‌ ".