20 ى ئه‌م مانگه‌ واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ره‌

الخميس 12 كانون أول 2019 - 09:34

20 ى ئه‌م مانگه‌ واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ره‌

 به‌غداد-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ، 20ى ئه‌م مانگه‌ى دیارى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر له‌گه‌ڵ سعودیه‌.
 
كازم عیقابى به‌ریوبه‌رى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان له‌ لێدوانێمى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" له‌ میان ئه‌و بیمه‌یه‌ى كه‌ سعودیه‌ پێشكه‌شى كردووه‌ بڕه‌كه‌شى ده‌گاته‌ 50 ملیۆن دۆلار بۆ بونیاتنانى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌رى نمونه‌یى "، جه‌ختى كرده‌وه‌ " له‌ 20ى ئه‌م مانگه‌ ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كاروبارى بازرگانى و هاتوچۆى گه‌شتیاران".
 
عه‌قابى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " ئه‌و پلانه‌ى له‌ ده‌سته‌كه‌ دانراوه‌ بۆ په‌ره‌پێدانى كارى هه‌ندێك له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان وه‌ك هه‌لى وه‌به‌رهێنان به‌ پشت به‌ستن به‌ یارمه‌تى رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌و بیمانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێن".