راگه‌یاندنى ئه‌منى: له‌ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌ كه‌ركوك ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند بۆمبێكى چێندراو گیرا

الخميس 12 كانون أول 2019 - 12:15

راگه‌یاندنى ئه‌منى: له‌ ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى له‌ كه‌ركوك ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند بۆمبێكى چێندراو گیرا

 به‌غدا-اه‌ع

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند،ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ وبۆمبى چێندراو گرتووه‌ له‌پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى له‌كه‌ركوك.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى سێى پۆلیسى فیدراڵى به‌نواندنى هه‌ردوو لیواى 11و12 پرۆسه‌یه‌كى پشكنین وكیۆماڵكردن ئه‌نجامداوه‌ گونده‌كانى(برغلیه‌،هۆر سفن ،عوفیات،عه‌ریشه‌ى باڵا)گرتۆته‌وه‌ له‌میان كه‌رته‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك له‌شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌"،ئاماژه‌یشى دا "پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى دوو مووشه‌كى كاتیۆشا وهاوه‌نێكى عه‌یاره‌ 82ملم و18گولله‌ى هاوه‌نى جۆراجۆر و13بۆمبى چێندراو و7تۆپى پۆپبارانى نه‌مساوى له‌گه‌ڵ 5 كه‌ره‌سه‌ى مووشه‌كى".
 
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باسى له‌وه‌یش كرد"كه‌ره‌سه‌كان ته‌قیندراونه‌ته‌وه‌ وله‌پێگه‌ى خۆیان له‌لایه‌ن ئه‌ركى ئه‌ندازیارى فیرقه‌كه‌ چاره‌سه‌ركراون".
وتیشى"هێزێكى هاوبه‌ش له‌كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى پێنجه‌مى پۆلیسى فیدراڵى به‌نواندنى لیواى 15ولیواى 18ولیواى 19وبه‌هاوكارى به‌شى هه‌واڵگیرى وفه‌وجى پیاده‌ى ئامێرى وفرۆكه‌كانى بێفرۆكه‌وان،ده‌ستیان به‌پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ پشكنین وكیۆماڵكردنى دۆڵى كور له‌گوندى سه‌تیح كردووه‌ تاده‌گاته‌ گردى خه‌دیجه‌ وگوندى فاخیره‌ وگوندى سلاب وگوندى لیسان وگونده‌كانى نێو دۆڵى باكوورى شاردێى ڕه‌شاد له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركوك".
 
ئاماژه‌ى دا"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى دۆزینه‌وه‌ى 5حه‌شارگه‌ى تیرۆرستان و6بۆمبى چێندراو ودوو كه‌ره‌سه‌ى ته‌قینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ماتۆرسكیلێك"، روونیشیكرده‌وه‌"په‌ناگه‌ وبۆمبه‌ چێندراوه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانى چاره‌سه‌رى ته‌قینه‌وه‌كان سووتان ووێرانكران ".