لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور:كۆبونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ و كه‌یسه‌ ناكۆكه‌كان یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌

الخميس 12 كانون أول 2019 - 14:57

لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور:كۆبونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ و كه‌یسه‌ ناكۆكه‌كان یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌

 به‌غداد-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور جه‌ختى كرده‌وه‌ ، كه‌ كۆبونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ و كه‌یسه‌ ناكۆكه‌كان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌.
دكتور یوسف محه‌مه‌د سادق جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستور له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ :" لیژنه‌كه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانى بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌موارى ده‌ستور دیموكراسى پته‌و بكات و فه‌رمانڕه‌وایه‌كى باش په‌یڕه‌و بكرێت له‌ وڵات ".
 
وتیشى " ئه‌م لیژنه‌یه‌ 30 ئه‌نجام له‌ خۆ ده‌گرێت كۆبونه‌وه‌كانى خۆى هه‌ڵپه‌سارد له‌ خۆێندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕا و بۆچونه‌كان ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " كه‌یسه‌ ناكۆكه‌كان له‌ هه‌موارى ده‌ستور تاكو ئێستا یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه‌ و وتوێژه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى ریشه‌یى بۆ پرۆسه‌ى سیاسى ".
 
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ روونى كرده‌وه‌ " لیژنه‌ى هه‌موارى ده‌ستور میواندارى نوێنه‌رى زۆربه‌ى چین وتوێژه‌كان و سه‌رۆكى سه‌ندیكاكان ورێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنى ڕا و بۆچون سه‌باره‌ت به‌ هه‌موار كردنه‌وه‌ى ده‌ستور ، لیژنه‌كه‌ داواى له‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان كرد كه‌ به‌شداریه‌كى كارایان هه‌بێت له‌ هه‌موارى ده‌ستور و ده‌توانن په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌وه‌ بكه‌ن له‌رێگاى پێگه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌وه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنى ڕا و بۆچونى گرنگ ".