یاسایی نوێنه‌رایه‌تى هۆكاره‌كانى دواخستنى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ"اه‌ع"ده‌خاته‌ڕوو

الأربعاء 11 كانون أول 2019 - 20:20

 یاسایی نوێنه‌رایه‌تى هۆكاره‌كانى دواخستنى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ"اه‌ع"ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع 

به‌سمه‌ به‌سیم په‌رله‌مانتارى لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،هۆكاره‌كانى دواخستنى دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان خسته‌ڕوو.
 
به‌سیم له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ربارى گۆرینى هه‌ڵوێستى ژماره‌یه‌ك له‌فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌شت په‌رده‌وه‌ وجیاوازى له‌لێدوانه‌كانىیان له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌،به‌ڵام لیژنه‌ى یاسایی هه‌ڵویستى فه‌رمى فراكسیۆنه‌كان به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل تۆماركرد وراسپارده‌كان به‌ئاڕاسته‌ى فره‌ بازنه‌یی بۆ زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كان دووپات بۆته‌وه‌".
 
وتیشى "كات له‌به‌ر ده‌ستى لیژنه‌كه‌مان نه‌بوو دواى ئه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵویستى خۆیان به‌فه‌رمى یه‌كلاكرده‌وه‌ ،بۆیه‌ ده‌بوو لیژنه‌ى یاسایی كۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازبكات بۆ دیاریكردنى قه‌زا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌وه‌سفى بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن".
ئاماژه‌یشى دا لیژنه‌كه‌ دواى مۆڵه‌ت چه‌ند رۆژێكى كه‌م كرد، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران نوێنه‌رانى پارێزگاكان وله‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان بۆ دیاریكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن".
 
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بڕیارى دواخستنى دانیشتنى تایبه‌ت به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاتێكى نادیار دا بۆ پێدانى مۆڵه‌ت به‌لیژنه‌ى یاسایی له‌پێناو ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كانى تا كاتى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى مشت ومڕه‌كان له‌باره‌ى مادده‌ى(15)له‌یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وبه‌به‌شدارى نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان.