پەرلەمانتاری ڕەوتی حیکمە:ھەڵبژاردنی تاکەکەسی وفره‌ بازنەی نزیکترین دوو بژاردەن

الأربعاء 11 كانون أول 2019 - 19:17

پەرلەمانتاری ڕەوتی حیکمە:ھەڵبژاردنی تاکەکەسی وفره‌ بازنەی نزیکترین دوو بژاردەن

 

 
 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
حه‌سه‌ن خه‌ڵاتى په‌رله‌مانتارى ڕه‌وتى حیكمه‌ رایگه‌یاند نزیكترین پێشنیار له‌ ئێستادا بۆ په‌سه‌ند كردن دابه‌ش كردنى پارێزگاكان بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردن وهه‌ر بازنه‌یه‌ك كورسیه‌كى بۆ دابین ده‌كرێت به‌مه‌ش كۆتایى به‌ پرسى له‌ 50% ده‌هێنین و ده‌بێت به‌ 100% تاكه‌ كه‌سى .
خه‌لاتى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕاگه‌یاند:" سه‌ربارى هه‌بوونى ناكۆكى له‌ نێوان  لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ڵام له‌ كۆتایدا په‌سه‌ند ده‌كرێت، هه‌روه‌ها سه‌ربارى هه‌بوونى چه‌ند مادده‌یه‌كى ناكۆكى دیكه‌ له‌باره‌ى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ناكۆكی گه‌وره‌ له‌ سه‌رپرسى یه‌ك بازنه‌یی و فره‌ بازنه‌یی".
وتیشى "خاڵى ناكۆكى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى كوردستانى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن به‌فره‌ بازنه‌یی بێت و،دۆخى پارێزگاكانیان ده‌بێت هه‌رپارێزگایه‌ك یه‌ك بازنه‌یی بێت ودابه‌ش نه‌كرێت بۆ فره‌ بازنه‌یی".
 
شایه‌نى باسه‌ عه‌زیز شه‌یال چاودێرى سیاسى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند"ئه‌وه‌ى خزمه‌تى عێراق ده‌كات یاساى هه‌ڵبژاردنى تاكه‌ كه‌سى له‌سه‌ر بنه‌ماى فره‌ بازنه‌یی ،چونكه‌ له‌سێ خولى هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن برتییه‌ ئاڵوگۆڕى هه‌مان فراكسیۆن وكه‌سایه‌تى سیاسی".
 
ئه‌وه‌یشى وت"هه‌ندى جار كه‌سه‌كان ده‌گۆڕدرێن به‌ڵام فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان هه‌ر خۆیان ده‌مێننه‌وه‌،بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنى تاكه‌ كه‌سى داخۆرزییه‌كى جه‌ماوه‌رییه‌ ،وپرسى هه‌ڵبژاردنى تاكه‌ كه‌سى له‌لایه‌ن گه‌لانێكى زۆره‌وه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌ وه‌كو میسر وئه‌رده‌ن وچه‌ند وڵاتێكى تر وئه‌نجامى باشیشى هه‌بووه‌".