ده‌ستپاكى: ده‌ركردنى فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى پارێزگارى دیوانیه‌

الأربعاء 11 كانون أول 2019 - 14:02

ده‌ستپاكى: ده‌ركردنى فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى پارێزگارى دیوانیه‌
به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ پارێزگارى دیوانیه‌ ده‌ركراوه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى340ى یاساى سزادانى عێراقى.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌میان تاوتوێ كردنى ورده‌كارییه‌كانى كه‌یسه‌كه‌ كه‌لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه‌ كردووه‌ وره‌وانه‌ى دادگاى كردووه‌،ئاماژه‌ى داوه‌ به‌ده‌ركردنى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى پارێزگاكه‌ فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى تاوانبار به‌شپت به‌ستن به‌مادده‌ى سزادانه‌كه‌،له‌باره‌ى بوونى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كانى گرێبه‌ستى كڕینى ئامێره‌كانى فه‌رمانگه‌كانى پارێزگاكه‌".
فه‌رمانگه‌كه‌ وتیشى "كۆى پاره‌كانى گرێبه‌سته‌كه‌ كه‌نرخه‌كانى به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ ده‌گاته‌ (23,000,000,000) ملیار دینار؛ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆى به‌فیرۆدانى سامانى گشتى.
 
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ده‌سته‌كه‌ ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ولێكۆڵینه‌وه‌ دژى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا راگه‌یاندبوو به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(339) كه‌چى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى پارێزگارى پێشوو ده‌ركردووه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(331)له‌یاساى سزادانى عێراقى.