سه‌رچاوه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى گرنگترین هه‌مواركردنه‌وه‌كانى ده‌ستوور ده‌خاته‌ڕوو

الأربعاء 11 كانون أول 2019 - 12:18

سه‌رچاوه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى گرنگترین هه‌مواركردنه‌وه‌كانى ده‌ستوور ده‌خاته‌ڕوو

 به‌غدا-اه‌ع

 
سه‌رچاوه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،گرنگترین هه‌مواره‌كانى ده‌ستوورى عێراقى خسته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كى ده‌ستوورى پێكهێناوه‌ و18په‌رله‌مانتارى له‌خۆگرتووه‌ وبڕیارى ژماره‌یه‌ك هه‌موارى ده‌ستوورى دا له‌نێویشیاندا هه‌ڵبژاردنى سیسته‌مێكى نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تى واته‌ به‌شداربوونى جه‌ماوه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار وسه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێردرێت یان سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵده‌بژیرێت"له‌گه‌ڵ"هه‌ڵپه‌ساردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان وهه‌ڵبژاردنى پارێزگار له‌رێگاى ده‌نگدانى ڕاسته‌وخۆى نهێنى".
 
روونیشیكرده‌وه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌كان"پێدانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به‌پارێزگاكان به‌تایبه‌ت دارایی ویاسایی وكارگێرى وزه‌وى وپرۆژه‌كان"له‌خۆگرتووه‌،له‌پاڵ"نه‌هێشتنى دووبه‌ره‌كى له‌ده‌سه‌ڵاته‌كان نێوان ناوه‌ند وپارێزگاكان،وروونكردنه‌وه‌ى زیاترى په‌یوه‌ست به‌فیدراڵییه‌ت وده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم ودانانى مكانیزم به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نه‌كانى ئاسایش وكارگێرى ودارایی ونه‌وت وغاز وده‌روازه‌ سنوورییه‌كان".
 
هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى له‌خۆگرتووه‌"كۆتایهێنان به‌ڤیتۆى سێ پارێزگاكان وپشت به‌ستن به‌ڕه‌زامه‌ندى سێ له‌سه‌ر یه‌كى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌كانى ده‌ستوورى له‌دوارۆژا ،وهه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى خزمه‌تى فیدراڵى به‌رپرسى دامه‌زراندنه‌كان ده‌بێت له‌پۆستى به‌رێوبه‌رى گشتى وبه‌ره‌و خواره‌وه‌ وبه‌پێ رێنماییه‌كان ،له‌گه‌ڵ دیاریكردنى ئه‌و پۆستانه‌ى دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ووه‌زیر ودادوه‌ر وگه‌وره‌ ئه‌فسه‌ره‌كان".
 
هه‌روه‌ها هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك بڕیارى له‌خۆگرت له‌نێویشیاندا"ده‌قى رێزگرتن له‌هاوڵاتى ودابین كردنى شكۆى له‌ناوه‌وه‌ى عێراق وپاراستنى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ومامه‌ڵه‌ى هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه‌"،هه‌روه‌ها"رێگاگرتن له‌وه‌زیر وپه‌رله‌مانتاران وئه‌فسه‌ره‌كان چاویان به‌باڵیۆزانى بیانى بكه‌وێـت یان سه‌ردانى وڵاتى تر بكه‌ن وچاویان به‌به‌رپرسانى بیانى بكه‌وێت به‌بێ ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران وباڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌و وڵاته‌ ورێگاگرتن له‌لایه‌نه‌ ناپه‌یوه‌سته‌كان باسى سیاسه‌تى ده‌ره‌كى عێراق بكه‌ن یان لێدوان بده‌ن یان دانوستان له‌و باره‌یه‌وه‌ بكه‌ن".