كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ دانانى دوانه‌خشه‌كانى پرۆژه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

الأربعاء 11 كانون أول 2019 - 13:36

كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ دانانى دوانه‌خشه‌كانى پرۆژه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌غدا-اه‌ع
 
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ ،پێویسته‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مان یاساییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات پته‌و ودادگه‌رانه‌ بێت ده‌رفه‌ت بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێنێت ونوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت نه‌خشه‌ى سیاسى نوێ بكێشێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنى به‌ره‌وپێشچوون
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "كه‌عبى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایی كردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنى پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان "
 
كه‌عبى دووپاتیكرده‌وه‌ "پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ په‌له‌ بكات له‌په‌سه‌ند كردنى یاساییه‌كى به‌هێز بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دادگه‌رانه‌ بێت وخواستى هه‌مووان جێ به‌جێ بكات