بەرشەلۆنە بەیەکەم و دۆرتمۆند بە دووەم سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە

الأربعاء 11 كانون أول 2019 - 01:01

بەرشەلۆنە بەیەکەم و دۆرتمۆند بە دووەم سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە

 

 
چاودێرى -اه‌ع
 
لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە پێکهاتەى دووەمەوە لە ئینتەرمیلانی بردەوەو دۆرتمۆندیش سودی لە شکستی ئینتەر وەرگرت و گەیشتە قۆناغی شانزە.
 
لە میانی یارییەکانی جەولەى شەشەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ یانەى بەرشەلۆنە بە پێکهاتەى دوەمەوەو بە بێ میسی و رۆبیرتۆ و شتیگن و پیکێ و سیمیدۆ و ئالبا  روبەروی ئینتەرمیلان بوەوە.
 
بەرشەلۆنە توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکە لە ئینتەرمیلان بباتەوە.
 
دوو گۆڵەکەى بەرشەلۆنە کارلیس پیرێز و ئینسۆ فاتی کردیان و تاکە گۆڵەکەى ئینتەریش لۆکاکۆ کردی.
 
لە یارییەکی تردا و هەر لەو کۆمەڵەیەدا بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگاى خۆی میوانداری سلاڤیا براگی کرد و بە دوو ۆگڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لێبردەوە.
 
بەو ئەنجامانە بەرشەلۆنە بە 14 خاڵ و بەپلەى یەکەم گەیشتە قۆناغی شانزەو دۆرتمۆندیش بە 10 خاڵ و بەپلەى دووەم گەیشتە هەمان قۆناغ.
 
ئینتەرمیلانیش بە 7 خاڵ و بەپلەى سێیەم سەرکەوت بۆ یۆرۆپا لیگ.