پۆمپیۆ و لاڤرۆڤ سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن

الثلاثاء 10 كانون أول 2019 - 23:47

پۆمپیۆ و لاڤرۆڤ سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن

 

 
 
چاودێرى-اه‌ع
 
هەریەك لە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و سێرگی لاڤرۆڤ-ی هاوتا روسیەكەی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوانیان و دۆخی سوریا و ناوچەكە بە گشتی، لەگەڵ ڤەنزوێلا و سیاسەتی ناوچەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، سێرگی لاڤرۆڤ داوای لە هاوتا ئەمریكیەكەی كرد پێكەوە سەبارەت بە رێگەنەدان بە هەڵگیرسانی جەنگ راگەیەندراوێكی هاوبەش ئامادەبكەن و وتی "لەسەر بنەمای رێككەوتنی سۆڤییەت-ئەمریكا، جەخت لەسەر ئەو پێشنیارە دەكەینەوە كە سەبارەت بە رێگەنەدان بە هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی راگەیەندراوێكی هاوبەش ئامادەبكەین".
 
ئاماژەی بەوەشكرد "سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە و ئەو پێشهاتانەی رودەدەن، لەگەڵ مایك پۆمپیۆ بە بەردەوامی و لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە گفتوگۆدەكەین گەر پێویست بێت".