هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستى روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌باره‌ى ژماره‌ى شه‌هیدانى رووداوه‌كه‌ى سینه‌ك

الثلاثاء 10 كانون أول 2019 - 19:43

هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستى روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌باره‌ى ژماره‌ى شه‌هیدانى رووداوه‌كه‌ى سینه‌ك

 به‌غدا-اه‌ع

 
هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ وته‌ندروستى روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ژماره‌ى شه‌هیدانى پردى سنه‌ك له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا ده‌ده‌ن.
 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌رڕاگه‌یه‌ندراوێكى هاوبه‌شى وته‌بێژانى ناوخۆ وته‌ندروستى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ هاتووه‌"ژماره‌ى شه‌هیدانى ئێواره‌ى شه‌ش كانونى یه‌كه‌مى ئه‌م مانگه‌ به‌هۆى رووداوى ناوچه‌ى سنه‌ك له‌به‌غدا(9)شه‌هیدى مه‌ده‌نى له‌ناوچه‌ى ناوبراو بووه‌ له‌گه‌ڵ شه‌هید بوونى یه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى ووێنه‌گرى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ،واته‌ كۆى شه‌هیدان ئه‌م رووداوه‌ به‌ته‌نها(11)شه‌هید بووه‌".
 
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"ئه‌و ژماره‌ جیاوازانه‌ له‌باره‌ى ئه‌م رووداوه‌ باسكراوه‌ چ له‌هۆكاره‌كانى ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یان له‌لێدوانه‌كانى هه‌ندێ لایه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه‌"،داوایشى له‌هه‌مووان كرد "زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان وه‌كو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ربگرن".