موھەندیس ڕاگەیەندراوێک لەبارەی ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعش بڵاودەکاتەوە

الثلاثاء 10 كانون أول 2019 - 16:39

موھەندیس ڕاگەیەندراوێک لەبارەی ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعش بڵاودەکاتەوە

 به‌غدا-اه‌ع

ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕاگه‌یه‌ندراوێك به‌بۆنه‌ى دووه‌مین ساڵیادى به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش بڵاوكرده‌وه‌ .
 
موهه‌ندس له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كه‌كۆپییه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند "جیهانى گڕه‌وى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ئه‌م رۆژه‌ نایته‌ دى ،گره‌ویان كرد كه‌شاخى سه‌ربڵند له‌ناوبرا وئاڵاكه‌یان به‌رامبه‌ر بایه‌ك تێكشكێنرا وعێراق كپ كرا بێ گومبه‌ز وزه‌نگه‌كان مایه‌وه‌ وسوكایه‌تییان كرد وڕایگه‌یاند عێراق دواى 40ساڵتریش ناتوانێت بوه‌ستێته‌ سه‌ر پێوه‌ وڕه‌نگه‌ قه‌ت نه‌وه‌ستێتیش".
 
وتیشى "به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌ى عێراقییه‌كان ئه‌و قسانه‌تان له‌ناوبرد وبوێرانه‌ دژى راوه‌ستان وجیهانتان سه‌رسام كرد به‌قاره‌مانێتى وئارامى ووه‌فاتان بۆ ئه‌م خاكه‌ ،وبانگه‌وازى مه‌رجه‌عى باوك پیرۆزییه‌كى به‌ئێوه‌ به‌خشى كه‌ئه‌گه‌ر نزا وفه‌تواى نه‌بوایه‌ قه‌ت رۆشنایی به‌ره‌به‌یانمان نه‌ده‌بینى ونه‌ئاهه‌نگى سه‌ركه‌وتنمان ده‌گێرا ونه‌ده‌مانتوانى نیشتمان له‌ده‌ستى بێگانه‌كان ده‌ربهێنین وئاڵاى عێراقیش سه‌ر له‌نوێ به‌رز نه‌ده‌كرایه‌وه‌ وهه‌روه‌ها هه‌ڵهه‌ڵه‌ى دایكان هه‌یشه‌ وره‌تان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ كاتێك هه‌ڵوێستێكى مه‌ردانه‌یان تۆماركرد كاتێك پێشوازى له‌ته‌رمى قاره‌مانانیان ده‌كرد به‌هه‌مان ده‌نگى پێشوازیكردن له‌قاره‌مانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆیه‌ ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه‌ ئێوه‌ ناونیشانین ومێژوویه‌كى گه‌وره‌یه‌ كه‌به‌ناوى ئێوه‌ تۆماركراوه‌ وشایه‌تحاڵى ئازایه‌تى ئێوه‌یه‌".
 
ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند:"سڵاو ورێزمان بۆ پێگه‌ى مه‌رجعیه‌تى ئاینى وبه‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ژێر فه‌رمانى مه‌رجعیه‌ت وپیاوانى بین له‌خۆشى وناخۆشى وسڵاو ورێز بۆ خوێنى پاكى شه‌هیدان كه‌ژیانێكى نوێ به‌عێراقى به‌خشى وسڵاومان بۆ چه‌نگاوه‌رانى حه‌شد وسوپا وپۆلیس ودژه‌تیرۆر وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا كه‌له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆیان ماون وله‌سه‌نگه‌ره‌كان جێگیرن سڵاو ورێز بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ودایك وباوك وهاوسه‌ره‌كانیان كه‌جێ شانازى وسه‌ربڵندى ئێمه‌ن".