كه‌عبى داواى ئه‌كتیڤ كردنى هێزه‌ ئه‌منى و هه‌واڵگیریه‌كان ده‌كات

الثلاثاء 10 كانون أول 2019 - 16:17

كه‌عبى داواى ئه‌كتیڤ كردنى هێزه‌ ئه‌منى و هه‌واڵگیریه‌كان ده‌كات

 

 
به‌غداد-اه‌ع
 
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ، داواى كرد كه‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منى و هه‌واڵگیریه‌كان ئه‌كتیڤ بكرێنه‌وه‌.
كه‌عبى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا به‌ بۆنه‌ى ساڵیادى ڕۆژى سه‌ركه‌وتن رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ ڕۆژێكه‌ له‌ ڕۆژه‌ مێژوویه‌كانى عێراق تێیدا توانرا خاك وناموسى عێراق له‌چنگى تیرۆرستانى داعش ئازاد بكرێت به‌ هێز و بازووى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیه‌وه‌".
هه‌ر له‌و به‌یانامه‌یه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ " به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانى عێراق داده‌نوێنین، به‌گیانفیداى ئه‌و قاره‌مانانه‌ یه‌كریزى خاكى عێراق پارێزرا و سه‌ركه‌وتنى مه‌زن به‌ده‌ست هات".
 
كه‌عبى وتیشى :" ئه‌م ڕۆژه‌ مه‌زنه‌ له‌ بیره‌وه‌رى سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراقى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌هیمه‌تى پیر و گه‌نج مێژووى نوێ له‌ زێر نوسرا ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ بپارێزین له‌ میان ئه‌كتیڤ كردنى سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منى و هه‌واڵگیریه‌كان كه‌ به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هه‌مووان به‌دى دێت ".