له‌ ریاز كاره‌كانى چله‌مین لوتكه‌ى كه‌نداو ده‌ستى پێ كرد

الثلاثاء 10 كانون أول 2019 - 15:18

له‌ ریاز كاره‌كانى چله‌مین لوتكه‌ى كه‌نداو ده‌ستى پێ كرد

 چاودێرى-اه‌ع

 
شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشاى سعودیه‌ كاره‌كانى چله‌مین لوتكه‌ى كه‌نداو كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ریاز به‌رێوه‌ده‌چێت.
 
شا سه‌لمان ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو توانى قه‌یرانه‌كانى ناوچه‌كه‌ تێپه‌ڕێنێت وخۆى بپارێزێت له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هێڕشه‌كانى مووشه‌كى بالیستى"
 
پادشاى سعودیه‌ هانى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى دا كار بكات بۆ پاراستنى سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ ورێره‌وه‌ ده‌ریاییه‌كان.
 
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌پایته‌ختى سعودیه‌ چله‌مین كاره‌كانى لوتكه‌ى وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو به‌رێوه‌ده‌چێت به‌بانگهێشتى شا سه‌لمان ،بۆ تاوتوێ كردنى ژماره‌یه‌ك بابه‌ت وكه‌یسه‌كان كه‌ڕه‌نگه‌ رۆڵى هه‌بێت له‌پته‌وكردنى رێره‌وى هاوكارى وته‌واوكه‌رى نێوان وڵاتانى ئه‌ندام له‌بواره‌ جیاجیاكانى سیاسى وبه‌رگرى وئه‌منى وئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى ،له‌پاڵ باسكردن له‌باره‌ى دواپیشهاته‌كانى سیاسی وهه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى وره‌نگدانه‌وه‌ى ره‌وشى ئه‌منى له‌ناوچه‌كه‌ ووڵاتانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌.