ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ اه‌ع:هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌فه‌رمانى پێگه‌ عێراقییه‌كان كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات

الثلاثاء 10 كانون أول 2019 - 11:08

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ اه‌ع:هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌فه‌رمانى پێگه‌ عێراقییه‌كان كاره‌كانى ئه‌نجام ده‌دات
به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ژێر فه‌رمانى پێگه‌ عێراقییه‌كان كار ده‌كات ونابێت هیچ هێزێك پرۆسه‌ى هاتنه‌ ژووره‌وه‌ وده‌رچوون ئه‌نجام بدات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)رایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وده‌زگاكانى راگه‌یاندن باسى له‌وه‌ ده‌كرێت له‌باره‌ى "بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراقى وبوونى ژماره‌یه‌ك هێزى ئه‌مریكا هاتوچۆى عێراق ده‌كه‌ن له‌سنوورى سوریاوه‌ وبه‌ئاڕاسته‌ى سه‌ربازگه‌ ئه‌مریكییه‌كان هه‌واڵى نادروستن ودوورن له‌ڕاستییه‌وه‌".
خەفاجى وتیشى"هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كى ئه‌مریكى له‌نێو خاكى عێراق نییه‌"،روونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌و هێزانه‌ى له‌عێراقن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌ وله‌ژێر فه‌رمانى هێزه‌ عێراقییه‌كانن وبوونیان له‌عێراق وه‌كو شاره‌زان نه‌ك هێزى شه‌ڕكه‌ر ".