كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندنگاكانیان

الثلاثاء 10 كانون أول 2019 - 14:25

كۆمسیۆنى مافى مرۆڤ داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندنگاكانیان

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ داوا له‌خوێندكاران ومامۆستایان  ده‌كات بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و ده‌ست به‌خوێندنی وانه‌كانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێكیان به‌فیڕۆ نه‌چێت.
 
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: "داوا له‌خوێندكاران ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌كانیان و ده‌ست به‌خوێندنی وانه‌كانیان بكه‌ن، پێویسته‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و سه‌ندیكای مامۆستایان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده‌ پابه‌ندی ده‌وام بن.
پێویسته‌ له‌لایه‌ن هۆزه‌كانیشه‌وه‌ هانی منداڵه‌كانیان بدرێت كه‌ به‌رده‌وام بن له‌خوێندن".
 
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ داواشی له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كردوه‌، پارێزگاری له‌قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان و ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ په‌كی نه‌كه‌وێت كه‌ مافی هه‌مو عێراقییه‌كانه‌.