"اه‌ع" كورته‌یه‌كى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن له‌شه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

الاثنين 09 كانون أول 2019 - 19:01

"اه‌ع" كورته‌یه‌كى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن له‌شه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاروڵا جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هێزى تایبه‌ت ،ئه‌مڕۆ دووشممه‌ ، كورته‌یه‌كى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن بۆ قوناغى حه‌وته‌م له‌ماوه‌ى 7ى كانونى یه‌كه‌م تاوه‌كو 9ى كانونى یه‌كه‌مى 2019ى ڕاگه‌یاند.
 
ئه‌مه‌یش ده‌قى لێدوانى یاره‌ڵا كه‌له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى هاتووه‌ وده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌:وه‌كو چۆن گه‌لى عێراقى خۆشه‌ویست ڕاهاتوون له‌سه‌ر وره‌ وهیمه‌تى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ قاره‌مانه‌كان قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌له‌رۆژى حه‌وتى كانونى یه‌كه‌م وبه‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ستیپێكرد وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وبه‌پێ زانیارى هه‌واڵگیرى ورد وبه‌پاڵپشتى فرۆكه‌كانى هێزى ئاسمانى وفرۆكه‌كانى سوپا وفه‌رۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌روه‌ها له‌م قۆناغه‌ ئه‌م كه‌رتانه‌ به‌شداربوون:
أ‌-فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین
1-كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كان 
یه‌كه‌م.فه‌وجى سواتى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سه‌ڵاحه‌ددین
دووه‌م.فه‌وجى ته‌كتیكى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سه‌ڵاحه‌ددین
سێیه‌م.لیواى 88ى حه‌شدى شه‌عبى
چواره‌م.لیواى 21ى حه‌شدى شه‌عبى 
2-ئه‌ركى ئه‌م كه‌رتانه‌ پكشنین وكیۆماڵكردنى ناوچه‌ ودۆڵه‌كانى زنجیره‌ چیاى حه‌مرین وكێلگه‌كانى عه‌جیل وعه‌لاس بووه‌
3-رووبه‌رى گشتى كه‌له‌میان كه‌رته‌كه‌ پشكێنراوه‌ گه‌یشتۆته‌( 350 ) كیلۆ مه‌تر چوارگۆشه‌
ب‌-فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌ڕا 
1-كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كان 
یه‌كه‌م.فیرقه‌ى چواره‌م له‌پۆلیسى فیدراڵى 
دووه‌م .لیواى مه‌غاویرى سه‌ركردایه‌تى 
2-ناوچه‌ ودۆڵه‌كان كه‌پشكێنران 
حاوى بوحمودى-ده‌ریاچه‌ى شارى-گونده‌كانى حه‌دیدیه‌ وحه‌ماش
3-رووبه‌رى گشتى كه‌پشكنینى بۆ كراوه‌ له‌میانى ئه‌م كه‌رته‌ (  100)كیلۆ مه‌تر چوار گۆشه‌یه‌ 
ج-فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ 
1-كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كان
یه‌كه‌م.فیرقه‌ى پێنج
دووه‌م.به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دیاله‌
سێیه‌م.حه‌شدى شه‌عبى
چواره‌م.فه‌وجى یه‌كى لیواى مه‌غاویرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ وحه‌شدى هۆزه‌كان
2-ئه‌و ناوچانه‌ى پشكنین بۆ كراوه‌ 
بریتى بوو له‌17گوند وناوچه‌ وئه‌مانه‌ن (كه‌مپى عائیشه‌-گوندى سنیدیج-گوندى قۆشجیه‌-گوندى عۆسجه‌ -گوندى تیاوى-ده‌روازه‌ى میته‌-گوندى ئه‌لبو خه‌یال-گوندى ئه‌لبو عه‌واد-گوندى كریش-گوندى ئه‌لبو به‌كر-ده‌روازه‌ى ئه‌لبو ته‌ڵحه‌-شاردێى عوزێم-گوندى خزییر كاو-گوندى ئه‌لبو عه‌باده‌ گوندى سه‌باح عه‌زاوى-گوندى حه‌سه‌ن زعن-گوندى ئوم حه‌والى) 
3-رووبه‌رى گشتى پشكنین كراو( 945 )كیلو مه‌تر چوارگۆشه‌
د-باره‌گاى پێشكه‌وتووى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان/كه‌ركوك
1-كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كان  
یه‌كه‌م.فیرقه‌ى ئامێرى له‌پۆلیسى فیدراڵى 
دووه‌م.فیرقه‌ى پێنجى پۆلیسى فیدراڵى 
سێیه‌م.فیرقه‌ى مه‌غاویرى شه‌شه‌مى پۆلیسى فیدراڵى
چواره‌م.فیرقه‌ى سێیه‌مى پۆلیسى فیدراڵى 
پێنجه‌م.لیواى 56(حه‌شدى شه‌عبى)
2-ئه‌و ناوچانه‌ى پشكنین كراون
(گوندى یبد حه‌مید-رێگاى مه‌فتول-گوندى ساڵح عه‌لى-شه‌ریفییه‌ خه‌بازه‌-پۆستى خواروو_عه‌واشه‌-رێگاى كۆمپانیاى توركى_دۆڵى سحل)
3-ئه‌و رووبه‌رانه‌ى پشكنین كران نزیكه‌ى ( 1957 ) كیلۆ مه‌تر چوارگۆشه‌ بووه‌
هـ -رووبه‌رى گشتى كه‌له‌قۆناغى حه‌وته‌م پشكنین كراوه‌ ده‌گاته‌ ( 3257) چوارگۆشه‌   
 
و- ئه‌نجامه‌كانى قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى خواستى سه‌ركه‌وتن به‌م شێوه‌یه‌:-
1-خاپووركردنى 18تونێل
2-خاپووركردنى 20حه‌شارگه‌ى تیرۆرستان 
3-دۆزینه‌وه‌ى 164بۆمبى چێندراو
4-دۆزینه‌وه‌ى ماتۆرسكیلێك
5-دۆزینه‌وه‌ى 4عه‌لاگه‌ى مادده‌ى یۆریا
6-دۆزینه‌وه‌ى 76گولله‌ هاوه‌ن
7-خاپووركردنى 4پێگه‌ى چاودێرى 
8-ده‌ستگیركردنى 21داواكراو
9-ته‌قاندنه‌وه‌ى 54بۆمبى چێندراو
10-دۆزینه‌وه‌ى دوو پشتوێنى مێنڕێژكراو
 
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیانه‌وه‌ چاوى عێراقن له‌پێناو سه‌لامه‌تى نیشتمان وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌ى تیرۆر وله‌ناوبردنى وكیۆماڵكردنى خاكه‌كان له‌پاشماوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو.