دابین كردنى 5 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن له‌ په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا

الاثنين 09 كانون أول 2019 - 16:25

دابین كردنى 5 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن له‌ په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا

 نه‌ینه‌وا-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند نزیكه‌ى 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌بن ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت كه‌ 5 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تێكه‌ دابین ده‌بێت. 
 
خالد جومعه‌ شاهین بریكارى به‌رێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ كۆتایى ئه‌م ساڵ نزیكه‌ى 5 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا خانه‌نشین ده‌بن ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكى زۆر به‌چینى گه‌نجان و ده‌رچوان ده‌گه‌ێنێت".
 
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ پارێزگاى موسه‌نا له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو 8 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن ڕاده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو یاساى خانه‌نشینى نوێ جێ به‌جێ بكرێت كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ په‌سه‌ند كرا.