ده‌روازه‌ سنوریه‌كان هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هێزى ئه‌مریكى له‌ده‌روازه‌كانى ڕۆژئاوا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

الاثنين 09 كانون أول 2019 - 13:03

ده‌روازه‌ سنوریه‌كان هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هێزى ئه‌مریكى له‌ده‌روازه‌كانى ڕۆژئاوا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

 به‌غداد-اه‌ع

 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هه‌ر هێزێكى ئه‌مریكى بۆ نێو خاكى عێراق له‌رێگاى ده‌روازه‌كانى (ترێبیل و ئه‌لوه‌لید و قائیم) ڕه‌تكرده‌وه‌.
 
له‌ به‌یانامه‌یه‌كى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان هاتووه‌ كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ " كاره‌كان له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك وپێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت " و داوا له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه‌ وورد بن له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ى زانیاریه‌كان بۆ به‌رچاو روونى ڕاى گشتى".
 
جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى نێوخۆیه‌ و جیهانى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا باسیان له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى زیاتر له‌ 500 كه‌ره‌سه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكى كرد  بۆ سه‌ربازگه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ناحیه‌ى به‌غدادى له‌ قه‌زاى هیتى سه‌ر به‌ پارێزگى ئه‌نبار.