روبه‌یعى: وتوێژمان نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له‌باره‌ى دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو

الاثنين 09 كانون أول 2019 - 12:01

روبه‌یعى: وتوێژمان نه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له‌باره‌ى دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو

 به‌غداد-اه‌ع 

 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ عه‌لا‌ء روبه‌یعى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى سائیرون جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ سائیرون به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وتوێژى له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى سیاسى نه‌كردووه‌ له‌باره‌ى دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو.
 
روبه‌یعى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند:" فراكسیۆنى سائیرون پرسى دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو ڕاده‌ستى شه‌قامى عێراقى كردووه‌ ، وله‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نیكى سیاسی گفوگۆمان نه‌كردووه‌".
 
 وتیشى  خۆپیشانده‌ران داواى چاكسازى سیاسى ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ش به‌كاندید كردنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن شه‌قامى عێراقیه‌وه‌ ده‌بێت.
 
روبه‌یعى له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێى بنه‌ماكانى ده‌ستور دابنرێت وئاواته‌كانى گه‌ل به‌دی بهێنێت".