فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره‌:یاساى نوێى خانه‌نشینى بێ به‌شمان ده‌كات له‌ پسپۆران

الاثنين 09 كانون أول 2019 - 12:24

فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره‌:یاساى نوێى خانه‌نشینى بێ به‌شمان ده‌كات له‌ پسپۆران

 

 
 
به‌غداد-اه‌ع
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ مرته‌زا عه‌بدولزه‌هره‌ كه‌عبى جێگرى به‌ڕێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سره‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ جێ به‌جێ كردنى یاساى نوێى خانه‌نشینى بێ به‌شمان ده‌كات له‌ خزمه‌تگوزارى زیاتر له‌ 130ى فه‌رمانبه‌رى به‌توانا و به‌به‌هره‌ ، ئه‌مه‌ش نشتنى له‌ كاره‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌كات.
كه‌عبى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند:"جێ به‌جێ كردنى یاساى نوێى خانه‌نشینى بێ به‌شمان ده‌كات له‌ خزمه‌تگوزارى زیاتر له‌ 130ى فه‌رمانبه‌رى به‌توانا و به‌به‌هره‌ ، ئه‌مه‌ش نشتنى له‌ كاره‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌كات"، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "یاساى خانه‌نشینى نوێى نشستى له‌ ئه‌رك و چالاكیه‌كانى به‌شه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ دروست ده‌كات".
كه‌عبى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد "یاساى خانه‌نشینى نوێى هاوتا نیه‌ له‌گه‌ڵ ڕێنمایه‌كانى سیسته‌مى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى و سیسته‌مى فڕۆكه‌خانه‌كان پێویستى به‌ كه‌سانى پسپۆر هه‌یه‌".