عه‌بدولمه‌هدى بۆ باڵیۆزانى یه‌كێتى ئه‌وروپا:حكومه‌ت بڕیارێكى توندى داوه‌ به‌وه‌ى چه‌ك به‌ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت

الأحد 08 كانون أول 2019 - 23:20

عه‌بدولمه‌هدى بۆ باڵیۆزانى یه‌كێتى ئه‌وروپا:حكومه‌ت بڕیارێكى توندى داوه‌ به‌وه‌ى چه‌ك به‌ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت

 

 
به‌غدا - اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى وه‌زیران له‌میان پێشوازیكردنى له‌باڵیۆزانى یه‌كێتى ئه‌وروپا گرتنه‌به‌رى بڕیارێكى توندى حكومه‌ت به‌وه‌ى چه‌ك به‌ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت خستۆته‌ڕوو.
 
نوسینگه‌ى عه‌بدولمه‌هدى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند،عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى له‌باڵیۆزانى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌به‌غدا كردووه‌ و،له‌میان دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هارێكارى نێوان هه‌ردوولا وپرسى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق وگرنگى پاراستنى وپارێزگاریكردن له‌ئاشته‌وایی تاوتوێ كراوه‌.
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكردۆته‌وه‌ عێراق شانازى به‌په‌یوه‌ندییه‌كانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا و،عێراقیش پابه‌نده‌ به‌بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ كه‌له‌نێویشیاندا پاراستنى مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ ومافى ژیان وكار وخوێندن .
 
ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا حكومه‌ت له‌میان راپۆرته‌كه‌ى هه‌ڵه‌كانى خسته‌ڕوو كه‌له‌سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كان روویداوه‌ وبه‌كارهێنانى هێز ورێوشوێنى لێكۆڵینه‌وه‌كانى گرته‌ به‌ر وهه‌روه‌ها رێوشوێنه‌ دادوه‌رییه‌كان له‌م ڕووه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌،ئاماژه‌یشى دا حكومه‌ت بڕیارى توندى گرتۆته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ك به‌ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى داخه‌ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تێكدان له‌لایه‌ن تێكده‌رانه‌وه‌ وله‌نێو خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخوازه‌وه‌ وسوتاندنى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وبنه‌كانى پۆلیس ومه‌زاگا ئاینییه‌كان وكونسوڵخانه‌ وماڵى هاوڵاتیان.
 
روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پاراستنى هه‌مووان وپارێزگاریكردن له‌ئاسایش وسه‌قامگیریه‌ له‌سه‌رانسه‌رى وڵاتدا ،جه‌ختیشى له‌وردبینیكردن له‌زانیارییه‌كان كرد له‌سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه‌.
 
باسى له‌وه‌یش كرد عێراق رۆڵى گه‌وره‌ى هه‌بووه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وگه‌له‌كه‌ى باجى شه‌ڕى داعش ده‌دات له‌ڕه‌وشى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى وئه‌منى.
 
عه‌بدولمه‌هدى سه‌رله‌نوێ داواى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وهێزه‌ سیاسییه‌كان كرد حكومه‌تى نوێ پێكبهێنن به‌ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كانییه‌وه‌ وخواستیش ده‌رخست ماوه‌ى حكومه‌تى كاربه‌رێخه‌رى كاروبارى رۆژانه‌ درێژه‌ نه‌كێشێت.
 
لاى خۆیانه‌وه‌ باڵیۆزانى یه‌كێتى ئه‌وروپا خواستى به‌رده‌وامى خۆیان پیشاندا له‌پاڵپشتى كردنى عێراق به‌وپێیه‌ى ده‌وڵه‌تێكى دیموكراسییه‌ ونموونه‌یه‌كى گرنگه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتدا وهه‌روه‌ها یه‌كێتى ئه‌وروپا عێراق به‌هاوبه‌شى خۆى ده‌زانێت وپارێزگارى له‌پێگه‌ى ده‌كات وسیسته‌م وئه‌زموونى دیموكراسى پته‌و ده‌كات،وستایشى رۆڵى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان كرد له‌به‌جێ گه‌یاندنى به‌ره‌وپێشچوونێكى گرنگ له‌په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانى عێراق ،به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
 
باڵیۆزه‌كان نیگه‌رانى خۆیانیش پیشاندا له‌به‌ئامانج گرتنى خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن تێكده‌رانه‌وه‌ وگرنگى رێگاگرتن ده‌سترێژى كردنه‌ سه‌ریان یان بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.