كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌منى له‌كه‌ربه‌لا بۆ تاوتوێ كردنى ده‌ستڕیژییه‌كان سه‌ر چالاكوانان به‌ڕێوه‌چوو

الأحد 08 كانون أول 2019 - 00:49

كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌منى له‌كه‌ربه‌لا  بۆ تاوتوێ كردنى ده‌ستڕیژییه‌كان  سه‌ر چالاكوانان به‌ڕێوه‌چوو

 

 
 
 كه‌ربه‌لاى پیرۆز - اه‌ع
 
 نسییف خه‌تابى پارێزگارى كه‌ربه‌لاى پیرۆز كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى ئه‌منى له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سازكرد بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌و ده‌ستڕێژییانه‌ى دژى هه‌ندێ له‌(چالاكوانان).
 
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى نسییف خه‌تابى پارێزگارى كه‌ربه‌لا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێرداوه‌ به‌پێكهێنانى تیمێكى كارى خێرا وبه‌په‌له‌ بۆ ده‌ستگیركردنى تیرۆرستان ودادگایی كردنیان.
 
خه‌تابى جه‌ختى له‌چڕكردنه‌وه‌ى رێوشوێنه‌كان كردووه‌ له‌پێناو پاراستنى هاوڵاتیان وخۆپیشانده‌ران به‌بێ جیاوازى.
 
شایه‌نى باسه‌ فاهم ئه‌بو گولله‌ل چالاكوانى مه‌ده‌نى هه‌وڵى تیرۆر كردنى درا له‌شارى كۆنى كه‌ربه‌لاى پیرۆز له‌رێگاى ده‌ستڕیژى گولله‌وه‌ كه‌به‌ر سنگى كه‌وتووه‌ وله‌ئێستاشدا بارى ته‌ندروستى ناجێگیره‌.